فه‌ره‌نسا دڵنيايى ده‌داته هه‌سه‌ده
K24 – پاريس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رایگه‌ياند، ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ته‌واوی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له ناويشياندا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، كه هێزه كوردييه‌كانى يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه به كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و هێزانه هه‌ژمار ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، پێویسته ئه‌مریكا پاراستنی خه‌ڵكی باكووری سووریا و ئارامی ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی مرۆیی روونه‌داته‌وه و تیرۆریستان نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ چۆنییه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، ئه‌و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.
ئ.ڕ