كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بێ ئه‌نجام كۆتایی هات
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی، بۆ تاووتوێكردنی پرسی به‌شداریكردن له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت كۆتایی هات.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی تاووتوێكراون، كه به‌شداریكردن له حكوومه‌ت و كۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان بوون.
به گوێره‌ی میدیای فه‌رمی گۆڕان، ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان بۆ به‌شداریكردن له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دراوه‌ته لێژنه‌ی دانوستانکارى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى پرسى بەشداریکردن یان نەکردن لە کابینەى نوێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ بڕیاری به‌شداریكردن له حكوومه‌ت نه‌دراوه.
ئ. م