به ڤیدیۆ... ئارسێناڵ له یاریگه‌ی ئیمارات به بردنه‌وه هانده‌رانی ئاشت كرده‌وه
یانه‌ی ئارسێناڵ قه‌ره‌بووی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی كرده‌وه و به بردنه‌وه له بێرنلی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ئاشت كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 22 دێسێمبه‌ری 2018، له نێو یاریگه‌ی ئیمارات له له‌نده‌ن ئارسێناڵ میوانداری بێرنلی كرد، یارییه‌كه‌شی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
له خوله‌كی 14 پێر ئیمریك گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له خوله‌كی 48ـی گێمی دووه‌م ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری گابۆنی جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می زیاد كرد.
یانه‌ی بێرنلی تاكه گۆڵه‌كه‌كه‌ی خۆی له خوله‌كی 63 له رێگه‌ی ئاشلی بارنس تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، ئالێكس ئایوبی له خوله‌كی 91 گۆڵی سێیه‌می بۆ تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن تۆمار كرد.
ئارسێناڵ به سه‌ركه‌وتنه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 37 خاڵ و له شوێنی خۆی له خانه‌ی پێنجه‌م مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بێرنلی له كۆی 18 یاری 12 خاڵی كۆكردۆته‌وه و مه‌ترسی ماڵئاواییكردنی له پرێمه‌رلیگ له ئێستاوه كه‌وتۆته سه‌ر.