حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی هیومان رایتس وۆچ ده‌داته‌وه‌

دیندار زێباری: بەشێک لە دەستگیرکراوەکانیش رادەستی بەغدا کراونەتەوە

K24 - هه‌ولێر:

دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی راپۆرتێکی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بە کوردستان24ـی راگەیاند: "ئەو کەسانەی بەتۆمەتی داعشبوون لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون و تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە، ئازاد کراون و بەڵگەی ئازادکردنیشیان پێدراوە".

گوتیشی، هەرێمی کوردستان و بەغدا لە رووی دەسەڵاتی دادوەرییەوە پەیوەندییەکی باشیان هەیە و بەشێک لە دەستگیرکراوەکانیش رادەستی بەغدا کراونەتەوە.