ناتانياهۆ: سوپاى توركيا منداڵ و ئافره‌تانى كورد سه‌رده‌بڕن

ئه‌ردۆغان وه‌ڵامى ده‌داته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ رايگه‌ياند، سوپاى توركيا رۆژانه‌ منداڵ و ئافره‌تى كورد سه‌رده‌بڕێت. له‌ به‌رامبه‌ريشدا سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامى دايه‌وه‌ و رايگه‌ياند، ئيسرائيل ژن و منداڵى فه‌له‌ستينى ده‌كوژێت و تيرۆرى ده‌وڵه‌ت له‌ دژى فه‌له‌ستينييه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وەڵامی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلى دايه‌وه‌ و گوتى: تورکیا شەڕی تیرۆر دەکات و ئیسرائیلیش ژن و منداڵانی فەڵەستینی دەکوژێت.

دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە ئەردۆغان باکووری قوبرسی داگیرکردووە و ژن و منداڵانی کوردیش لەناوخۆ و دەرەوەی تورکیا دەکوژێت، بۆیە ناتوانێت ئامۆژگاری ئیسرائیل بکات.

ناتانیاھۆ گوتيشى: ئەردۆغان دیکتاتۆرە و ژن و منداڵی کوردی سەربڕیوە و گرێی دەروونی بەرامبەر ئیسرائیل ھەیە و لەسایەی دەسەڵاتتدا رۆژ لە دوای رۆژ تورکیا بەرەوە دیکتاتۆریەت ھەنگاو دەنێ.