له دوو رۆژدا داعش نزيكه‌ى 20 كه‌سى رفاندووه
K24 – هه‌ولێر:
له دوو رۆژى رابردوودا، چه‌كدارانى داعش، 20 هاووڵاتييان له سنوورى پارێزگاكانى كه‌ركووك و سه‌لاحه‌دين رفاندووه.
سايتى سۆمه‌ريه‌نيوز، له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى كه‌ركووكه‌وه بڵاويكرده‌وه، چه‌كدارانى داعش له نزيك گوندێكى سه‌ر به ناحيه‌ى ره‌شادى باشوورى كه‌ركووك موختارێك و 13 هاووڵاتيان رفاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: داعش هاووڵاتييه رفێندراوه‌كانى به‌ره‌و دۆڵى زغيتون راپێچ كردووه.
ئێواره‌ى دوێنێش به هه‌مان شێوه له گوندێكى سنوورى خورماتوو، چه‌كدارانى داعش چوار هاووڵاتيان رفاند.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، كاتژمێر 7:40 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش هێرشيان كرده سه‌ر گوندی پاره‌پاره‌ی سه‌ر به قه‌زای خورماتوو و 4 هاووڵاتی كوردیان رفاند.
گوتيشى: ئه‌و هاووڵاتییانه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی گوندی جنگڵانه‌ن و ئێستا نیشته‌جێی گوندی پاره‌پاره‌ی باكووری رۆژئاوای خورماتوون.
دواتر دوان له هاووڵاتييه رفێندراوه‌كان توانيبوويان له ده‌ست چه‌كدارانى داعش رابكه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه، شه‌وى رابردوو، كوردستان24 له زارى كه‌سێكى نزيكى ئه‌و هاووڵاتييه رفێندراوانه بڵاويكرده‌وه، "لەنزیک گوندەکە دووان له خزمه رفێندراوه‌كانى توانیویانە له‌ده‌ست چه‌كداران رابكه‌ن".
ئ.ر