تره‌مپ: سه‌ربازانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه وڵات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ی پیرۆزبایی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له كۆتاییدا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینه‌وه وڵاته مه‌زنه‌كه و ته‌نها گرنگی به‌وه ده‌ده‌ین.
تره‌مپ له پیرۆزباییه‌كه‌دا، كه له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به پرۆژه‌كه‌ی خۆی بۆ بنیاتنانی دیواره‌كه‌ی سه‌ر سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك كردووه و نووسیویه‌تی: "سنووره‌كانمان ده‌پارێزین، رێككه‌وتنی باشتری بازرگانی ده‌كه‌ین و سه‌ربازانیشمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له كۆتاییدا ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینه‌وه یه‌كه‌م و كاری له پێشینه".
تره‌مپ له‌و تویته‌یدا، هیوای سه‌ری ساڵێكی خۆش بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌خوازێت كه "هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو" بڵاوده‌كه‌نه‌وه، مه‌به‌ستیشی ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌كی كه دژایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی ده‌كه‌ن.
I hope everyone, even the Fake News Media, is having a great Christmas! Our Country is doing very well. We are securing our Borders, making great new Trade Deals, and bringing our Troops Back Home. We are finally putting America First. MERRY CHRISTMAS! #MAGA
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 25, 2018
ئ. م