ئێنریكی: له 2019 هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئیسپانیای جیاواز ده‌بینن
لویس ئێنریكی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دووپاتی ده‌كاته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ ساڵی داهاتوو ده‌بێته یه‌كێك له به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌كان و به‌راورد به ئه‌مساڵ گۆڕانكاری زۆری تێدا ده‌كرێت.
ئێنریكی راهێنه‌ری ماتادۆره‌كان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك ركابه‌ری به‌هێزمان له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆ هه‌یه، بۆ نموونه هه‌ڵبژارده‌ی سوید كه ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له جامی جیهانی به‌رده‌وام بوو پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگڵاند بكرێته ده‌ره‌وه.
ئێنریكی گوتیشی: ئامانجمه به تێپه‌ڕبوونی كات تیپه‌كه‌م به‌هێزتر بكه‌م، پێموایه له 2019 پێكهاته‌یه‌كی باشتر له ئێستامان ده‌بێت، له ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به یۆرۆش ئه‌وا ده‌بینه باشترین هه‌ڵبژارده.
ئێنریكی ده‌شڵێت: دوای ئه‌نجامدانی دوو یاریی یه‌كه‌م له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا هه‌مووان پێشبینیان ده‌كرد بگه‌ینه پێشكۆتایی، چونكه ئاستێكی به‌رزمان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كمان كرد و ئێستاش كار بۆ چاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ین و تیپه‌كه‌مان باشتر ده‌كه‌ین، ده‌رفه‌تی یاریكردن به‌وانه ده‌ده‌ین كه شایسته‌ی یاریكردن.
ئێنریكی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی رۆما، سێلتا ڤیگۆ و بارسێلۆنا وه، له هاوینی 2017 شوێنی فێرناندۆ هیرۆی راهێنه‌ری كاتی ئیسپانیای گرته‌وه.