به ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوول به 4 گۆڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگ قایمتر كرد
لیڤه‌رپوول گۆڵبارانی نیوكاسڵی كرد و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ قایمتر كرد، دوای به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له یاریگه‌ی ئانفیڵد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 26 دێسێمبه‌ری 2018، له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، لیڤه‌رپوول میوانداریی نیوكاسڵی كرد.
له خوله‌كی 11 دیان لۆفرینی به‌رگریكاری كرواتی گۆڵی یه‌كه‌می لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
پاشان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له دژی نیوكاسڵ لێ دا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح به سه‌ركه‌وتوویی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد، به‌مه‌ش دوای 424 رۆژ لێدانێكی پێناڵتی له یاریگه‌ی ئانفیڵد له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌مه‌ش سه‌ڵاح بووه تاكه یاریزان له‌م وه‌رزه گۆڵ له 10 یانه‌ی جیاوازی پرێمه‌رلیگ ده‌كات و كۆی گۆڵه‌كانیشی له خوله‌كه گه‌یانده 12 گۆڵ.
دواتر له خوله‌كی 79 شێردان شاكیری سویسری گۆڵی سێیه‌می بۆ ریدز زیاد كرد، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش فابینهۆ گۆڵی چواره‌می لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد.
لیڤه‌رپوول له كۆی 19 یاری ئه‌م وه‌رزه 16 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و به 51 خاڵ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نیوكاسڵ به 17 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.