سۆڵسكايه‌ر سه‌ركه‌وتن له دواى سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات
مانچێسته‌ر يونايتد يه‌كه‌مين سه‌ركه‌وتنی له نێو یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد له ژێر سه‌رپه‌رشتی سؤلسكایه‌ری راهێنه‌ری نه‌رویجی تۆمار كرد، له‌و یارییه‌دا پۆگبا رۆژێكی خۆشی تێپه‌ڕ كرد و دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 دێسێمبه‌ری 2018، له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی هیدیرسفیڵد تاونی كرد، یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به‌سوودی شه‌یتانه سووره‌كان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 28 نیمانیا ماتیچ ناوه‌راستكاری سڕبی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ مان یونایتد تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، پۆڵ پۆگبا دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی له خوله‌كه‌كانی 64 و 78 تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی 88 ماتیاس یۆرگنسن تاكه گۆڵه‌كه‌ی هیدیرسفیڵد تاونی تۆمار كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش سۆڵسكایه‌ری راهێنه‌ری نوێی مان یونایتد له دووه‌مین یاری خۆی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
مانچێسته‌ر یونایتد به‌م بردنه‌وه‌ی كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 32 خاڵ و له شوێنی خۆی له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هیدیرسفیڵد تاون به ته‌نیا 10 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی جێماوه.