"ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی مارسێلۆی ده‌ستنیشان كردووه"
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سۆلاری بۆ شوێنگره‌وه‌ی مارسێلۆنا داوای یاریزانێكی یانه‌ی ریال بێتیسی كردووه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 27 دێسێمبه‌ری 2018، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئاماده‌كاری بۆ یاریزانێكی نوێ بۆ شوێنگره‌وه‌ی مارسێلۆ كردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رگریكاری یانه‌ی ریال بێتیس (جۆنیۆر فێرپۆ)ـی ده‌ستنیشان كردووه.
جۆنیۆری ته‌مه‌ن 22 ساڵ، زۆر تایبه‌تمه‌ندی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ مارسێلۆ هه‌یه و به‌رگریكاری باڵی چه‌په و رۆڵێكی باشی له یارمه‌تیدانی هێرشبه‌ران هه‌یه.
جۆنیۆر یاری بۆ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوی ریال بێتیس كردووه و له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و یانه‌كه‌ی بۆ خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی لالیگا سه‌رخستووه.
جۆنیۆر به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی دۆمینیكانه، به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانیایه، 42 یاری بۆ بێتیس كردووه و 2 گۆڵی تۆمار كردووه.
