عێراق بانگهێشتی 28 یاریزانی بۆ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا كردووه
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر ئاماده‌كاریی بۆ جامی ئاسیای 2019 ده‌كات.
عێراق به پێكهاته‌یه‌كی تێكه‌ڵاو له یاریزانه به ئه‌زموون و لاوه‌كان به راهێنه‌رایه‌تی سریكۆ كاتانیچی سلۆڤینی ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه، به ئامانجی تێپه‌ڕاندنی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه.
له پێكهاته‌كه‌ی كاتانیچ كۆمه‌ڵێك یاریزانی پیشه‌گه‌ر له جامی ئاسیا نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن له نێوانیاندا عه‌لی عه‌دنانی یاریزانی یانه‌ی ئاتاڵانتای ئيتاليه.
جگه له عه‌لی عه‌دنان، سێ یاریزانی پیشه‌گه‌ری كورد له پێكهاته‌ی كاتانیچ ده‌بینرێن، ئه‌وانیش بریتین له ئوسامه ره‌شیدی یاریزانی یانه‌ی سانتاكلارای پۆرتوگالی، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د یاسین و رێبین سۆلاقه كه ئه‌م دوو یاریزانه له خولی قه‌ته‌ری و له یانه‌ی خۆر یاریی ده‌كه‌ن.
له ئێستادا عێراق كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی له قه‌ته‌ر كردووه‌ته‌وه، كاتانیچی راهێنه‌ر 28 یاریزانی بۆ ئه‌م كه‌مپه بانگهێشت كردووه، بڕیاریشه ژماره‌كه بۆ 23 یاریزان كه‌م بكاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی گه‌شتی ئیمارات بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیا، پێش ئه‌وه‌ی بچنه نێو پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه‌ش یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاری له ده‌وحه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ساڵی 2007 بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا نازناوی جامی ئاسیای به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی یوونس مه‌حمود برده‌وه، له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م ركابه‌ری ده‌كات، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناخه‌ش رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران و دوو میوانی نوێی جامی ئاسیا ده‌بێته‌وه كه هه‌ڵبژارده‌كانی یه‌مه‌ن و ڤێتنامن.