داعش ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و سوورياى ته‌نيوه
K24 – هه‌ولێر:
نزیكەی چوار سه‌د سەركردە و چەكداری داعش لە دیوی سووریا و لەنزیك سنوورەكانی عێراق خۆيان حه‌شار داوه.
ئەحمەد مەحلاوی، قائیمقامی قەزای قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار ئاشكرایكرد، نزیكەی چوار سه‌د سەركردە و چەكداری داعش لە ناوچەكانی ھەجین، شەعفە و جەزیرەی ئەلبوكەمال لە دیوی سووریا و لەنزیك سنوورەكانی عێراق ھەن.
گوتيشى: ئه‌و چه‌كدارانه تا ئێستا مەترسی ھێرشكردنە سەر ناوچە سنوورییەكانیان ماوە و هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان.
مەحلاوی گوتیشی: داعشەكان ئەوانەن، كە لە شەڕەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی رۆژئاوای ئەنبار بەرەو دیوی سووریا رایانكردووە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ره‌نسى مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و مانه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى خستبووه‌ڕوو.
رۆژنامه‌كه نووسيبووى: هێشتا داعش نه‌دۆڕاوه، راسته كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئه‌و رووبه‌ره‌ی له‌ده‌ستداوه كه داگیری كردبوو، به‌ڵام هێشتا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه له ژیان ماوه.
هه‌روه‌ها نووسيبووى: تائێستا نزیكه‌ی 20 بۆ 30 هه‌زار چه‌كداری داعش له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا ماوون و ئه‌وان مه‌ترسيين بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
ئ.ر