دوو ئەندامی سەکردایەتی کۆمەڵ نامهی دەست لە کارکێشانەوە پێشكهش دهكهن
K24 - ههولێر:
دوای بزووتنەوەی ئیسلامی، دوو ئەندامی سەکردایەتی کۆمەڵیش نامەی دەست لە کارکێشانەوە دەدەنە مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان و چوونەتەوە ماڵەوە.
کوردستان 24، بە وردی هۆکاری دەست لە کارکێشانەوەکەیان دەخاتەروو، مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەش لەم نزیکانە بۆ چارەسەركردنی کێشە ناوخۆییەکان کۆدەبێتەوە.
کۆمەڵی ئیسلامی وەک حزبەکانی دیکە بەدەست کێشەی ناوخۆیەوە دەناڵێنێت، بەڵام کێشە ناوخۆییەکانی ئەو حزبە کەمتر لە میدیا باسدەکرێن.
دوو ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵ بە ناوهكانی ئیسماعیل رەسوڵ و سەعید هەرکی نامەی دەست لە کارکێشانەوەیان داوەتە حزبەکەیان، بەپێی زانیارییەکانی کوردستان 24، هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ئەم دوو بەرپرسە بۆ تاکڕەوی لە بڕیاردان لە نێو حزبەکەیان و هێنانە پێشەوەی کەسە نزیکەکانی ئەمیری کۆمەڵە.
یەکێکی دیکە لە هۆکارهكانی دەست لەکارکێشانەوەیان داواکاری چاکسازی لە حزبەکەیان بووە، لە بەرامبەر ئەمەشدا بەهۆی کێشە نێو خۆییەکان بۆ ماوەی 11 مانگ بودجەی مەڵبەندی هەولێری بڕاوە وەک سزایەک، دوای تەشەنەكردنی کێشەکان، ئەو دوو بەرپرسە چوونەتە ماڵەوە و مووچەکانیان بڕاوه، دواتر کەسێکی دیکە کارەکانی مەڵبەندی راییكردووه ئینجا بودجەكەیان گەڕاندووەتەوە.
بەپرسێکی ئەو حزبەش لەسەر دەست لەکارکێشانەوەیئهو دوو بەرپرسەیان دەڵێت: "بەهۆی کێشەی ناوخۆییە و لەسەر ئەم کێشانەش كۆدهبنهوه".
لە ماوەی دوو هەڵبژاردندان حزبە ئیسلامیيەکان لە جیاتی بەرزبوونەوەی ژمارهی کورسیەکانيیان لە 17 کورسییەوە بۆ 12 کورسی دابەزی، بەرپرسانی ئەو حزبە ئیسلامیيانەش دەست لە کاردەکێشنەوە، گوتەبیژی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان هۆکارەکەی بۆ نەبوونی بەرنامە و پڕۆژەی نیشتمانی دەگەڕێنێتەوە.
زیاتر لە سەدا 95 دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی ئایينی ئیسلام دەکەن، سێ حزبی ئیسلامیش لە گۆڕەپانی سیاسیدان، تەنیا توانیویانە دەنگی سەدا 12ی خەڵك بهدهستبهێنن، تا دێت جەماوەریشیان دادەبەزێت، کۆمەڵی ئیسلامیش یەکێکە لەو حزبانەی رووبەڕووی كێشەی ناوخۆیی بووەتەوە.
ئ. م