جووتیارێك له‌ هه‌ولێر تراكتۆرێك دروست ده‌كات

جووتیارێك داهێنان له‌ كاره‌كه‌ی ده‌كات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

جووتیارێكی كورد  لە ھەولێر بۆ كارئاسانی خۆی و بۆ كاری جوتیاری تراكتۆرێكی دروست كردووە، ئەو جووتیارە دەڵێ، كاره‌كه‌ی نزیكەی ساڵێكی خەیاندوە تاوه‌كو تراكتۆرەكەی دروست كردووە و توانای كێڵان و جووت كردنیشی ھەیە. بیرۆكەی دروستكردنەكە و دیزاینەكەش ھی خۆیەتی و پێكھاتەكانی ئەو تراكتورە جیا لەوەی پێكھاتەی چەند ئۆتۆمبێلێكە، كەرەستەی دیكەشی بۆ بە كارھێناوە و ژمارەیەكی كوردستان - ھەولێری بۆ داناوە.

11 مانگ ماندوبوونی شەو و رۆژ، فەرمانی كردووەتە خاوەن بیرۆكەی دروست كردنی ئەو تراكتۆرە. فەرمان تەمەنی 38 ساڵە و تا قۆناخی 6 سەرەتایی خوێندوە، ئەو ساڵی رابردوو بۆ كار ئاسانی خۆی بۆ كاری جووتیاری بیرۆكەی دروستكردنی تراكتۆرێكی لا گەڵاڵە بووە و وەك خۆشی باسی دەكات دیزاین و نەخشەی تراكتۆرەكە ھەمووی ھی خۆیەتی و دروست كردنەكە بڕی 2300 دۆلاری تێچووە.

دوای تەواو بوونی تراكتۆرەكە چەندین كەس داوایان لێكردووە بیرۆكەكەی زیاتر پەرە پێبدات، بەڵام قورسی دروست كردنی و كاتی زۆر بووەتە ھۆكار بۆ ئەوەی ئەمە تەنیا تراكتۆری دەست كرد بێت و لەو بروایەدایە تاكی كوردیش دەتوانێ بە بیركردنەوە و سود وەرگرتن لە كەرەستەكانی دەوروبەری داھێنان بكات و خزمەتی گەل و نیشتمانەكەی بكات.

ھ.م