ئه‌سه‌د بۆ شه‌ڕی داعش عێراق سه‌رپشك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، عێراقى سه‌رپشك كردووه له بۆردومانكردنی پێگه‌كانی داعش له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی دیمه‌شق وه‌ربگرن.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق ده‌توانن سنووری ئاسمانی سووریا ببه‌زێنن و له ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌وه پێگه‌كانی داعش له‌ناو سووریا بۆردومان بكه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، پێویست ناكات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دیمه‌شق و ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی سووریا وه‌ربگرن، ته‌نها پێویسته هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و لایه‌نی سووری ئاگادار بكه‌نه‌وه.
شه‌ممه‌ی رابردوو، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، نامه‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی گه‌یانده به‌شار ئه‌سه‌د، كه تایبه‌ت بوو به پرسی "شه‌ڕی تیرۆر".
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق، گورزی ئاسمانیان له پێگه‌كانی داعش له‌ناو خاكی سووریا، وه‌شاندووه.
ئ. م