له سعوودييه بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان و ئه‌مه‌ريكا كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره مانگى داهاتوو شاندێكى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان و ئه‌مه‌ريكا له سعوودييه كۆببنه‌وه. بزووتنه‌وه‌كه ره‌تيشيده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى كابوڵ هيچ دانووستانێك بكات.
سه‌ركرده‌يه‌كى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانى، رايگه‌ياند، شاندێكى بزووتنه‌وه‌كه‌يان له سعوودييه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام ره‌تيكرده‌وه، نوێنه‌ره‌كانيان له‌گه‌ڵ شاندى حكومه‌تى كابوڵ كۆببنه‌وه.
له‌م مانگه‌دا، نوێنه‌رانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا، له ئيمارات كۆبوونه‌ته‌وه.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كانيان كۆتايهێنانه به‌و شه‌ڕه‌ى ماوه‌ى 17 ساڵه له ئه‌فغانستان له دژى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و سوپاى ناتۆ و حكومه‌تى كابوڵ به‌رده‌وامه.
سه‌ركرده‌يه‌كى تاڵيبان به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، مانگى داهاتوو بۆ ته‌واوكردنى گفتوگۆكانى ئه‌بوزه‌بى، جارێكى ديكه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكييه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
گوتيشى: ئێمه به روونى به هه‌موو لايه‌نه‌كانمان راگه‌ياندووه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى كابوڵ گفتوگۆ ناكه‌ين.
له‌و باره‌يه‌وه زه‌بيحوڵڵا موجاهيد، گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان رايگه‌ياند، به هيچ شێوه‌يه‌ك ناچينه دانووستانه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى كابوڵ، كه له لايه‌ن وڵاتانى رۆژئاواييه‌وه پشتيوانى ده‌كرێت.
سوپاى ئه‌مه‌ريكا له 2001 كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان هێنا، دواى ئه‌وه‌ى له 1996ه‌وه فه‌رمانڕه‌واييه‌كيان له ئه‌فغانستان به ناوى ئه‌ماره‌تى ئيسلامى دامه‌زراندبوو.
به‌رپرسه‌كه‌ى تاڵيبان گوتيشى: ئێمه ده‌زانين ئه‌مه‌ريكا كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى گۆڕه‌پانى ئه‌فغانستانه، بۆيه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا دانووستان ده‌كه‌ين، نه‌ك حكومه‌تى كابوڵ.
ئه‌مساڵ، زه‌ڵماى خه‌ليل زاد، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئه‌فغانستان چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى تاڵيبان كۆبووه‌ته‌وه.
ئامانجى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كان، هێنانه‌ئاراى ئاگربه‌ست و دانووستانى ئاشتيى و زه‌مينه سازييه بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى له ئه‌فغانستان.
ئه‌مه‌ريكا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، چاره‌سه‌رى كۆتايى كێشه‌ى ئه‌فغانستان، له سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى يه‌كجاره‌كى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان و حكومه‌تى كابوڵ ده‌بێت.
به گوێره‌ى زانيارى هێزه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له ئه‌فغانستان، كه ناتۆ سه‌رۆكايه‌تييان ده‌كات، حكومه‌تى كابوڵ به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌شره‌ف غه‌نى هه‌ژموونى به‌سه‌ر ته‌نيا %65ى دانيشتوانى ئه‌فغانستان هه‌يه و %55ى ناوچه‌كانى ئه‌فغانستان، كه كۆى گشتييان ده‌كاته 407 ناوچه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تن. له به‌رامبه‌ردا بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان رايگه‌ياندووه، كۆنترۆڵى %70ى رووبه‌رى ئه‌فغانستانى كردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا به‌رپرسانى حكومه‌تى ئه‌شره‌ف غه‌نى نه‌يان شاردووه‌ته‌وه، كه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى هێڵێكى ديپلۆماسى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان بكه‌نه‌وه و له‌و رێگه‌يه‌وه هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى وڵاته‌كه‌يان بده‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر