روونكردنه‌وه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ده‌نگۆی كوژرانی كه‌سێك له شه‌وی سه‌ری ساڵ له فامیلی مۆڵی هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه.
رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه و چه‌ندین كه‌سیش په‌یوه‌ندی پێوه كردوون، گوایه كه‌سێك له شه‌وی سه‌ری ساڵدا له فامیلی مۆڵی هه‌ولێر كوژراوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و هیچ رووداوێكی له‌و جۆره رووی نه‌داوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ند په‌یجێكی ساخته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و شتانه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ رووداوێكی له‌و جۆره نه‌بووه و له شه‌وی سه‌ری ساڵیش‌دا، هیچ حاڵه‌تێكیان تۆمار نه‌كردووه.
ساڵانه له هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ، رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگی تایبه‌ت ساز ده‌كرێت و گه‌شتیارێكی زۆریش سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ن، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پۆلیسیش بۆ پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری به‌رده‌وام له ئه‌ركدان و پلانی تایبه‌ت به‌خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئ. م