پۆلیس: 5 تۆمه‌تبار له پێنجوین ده‌ستگیركران
K24 - سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌شی پۆلیسی پێنجوێن 5 تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد و بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری پۆلیسی سه‌یدسادقیش ده‌ستیبه‌سه‌ر 6 ماتۆرسكیلدا گرت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سلێمانی، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌پێی مادده‌كانی (456، 15ی جه‌وازات، 24ی هاتووچۆ، 432) له‌یاسای سزادانی عێراقی و به تۆمه‌تی فێڵكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن و سنووربه‌زاندن توانرا 5 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن و رووبه‌رووی یاسا بكرێنه‌وه.
هاوكات پاش تۆماركردنی سكاڵای هاووڵاتیان به‌هۆی بێزاربوونیان له‌ماتۆرسكیله بێ مۆڵه‌ت و بێ سه‌ره‌تاكاندا، بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق ده‌ستیبه‌سه‌ر 6 ماتۆرسكیلدا گرت و خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌رووی یاسا كرانه‌وه.
ئ. م