بوومه‌له‌رزه خانه‌قینی هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.7 پله‌ی رێخته‌ر خانه‌قینی هه‌ژاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 3.7 پله‌ی رێخته‌ر تۆمار كراوه و 19 كیلۆمه‌تر له خانه‌قین دوور بووه و هه‌ستی پێكراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی هه‌شت كیلۆمه‌تر بووه و له خانه‌قین هه‌ستی پێكراوه و هیچ زیانێكی نه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌لاریش هه‌ستی پێكراوه به‌ڵام به‌هێز نه‌بووه.