گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به توركیا له سووریا هه‌ڵوه‌شایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "بزووتنه‌وه‌ی نووره‌دین زه‌نگی" كه دیارترین گرووپی چه‌كداری سووریا بوون له گونده‌واری رۆژئاوای حه‌له‌ب، پاش شكستهێنانیان به ده‌ستی ده‌سته‌ی "ته‌حریری شام" خۆیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ـیان گوتووه: "سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی نووره‌دین زه‌نگی، چوونه‌ته ژێر په‌رچه‌می لیوای "به‌ره‌ی رزگاریی نیشتمانی" كه له لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، سه‌ركرده‌كانیان به‌ره‌و توركیا و ناوچه‌كانی عه‌فرین و ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه هه‌ڵاتوون كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سه‌ر به "قه‌ڵغانی فورات" دایه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
لای خۆیه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت: "بینیوومانه رۆژی هه‌یینی "ده‌سته‌ی ته‌حریری شام" (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو) ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی چه‌كداره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی نووره‌دین زه‌نگیان له گونده‌واری رۆژئاوای حه‌له‌ب كۆنترۆڵ كردووه و له‌و شه‌ڕانه‌شدا 100 چه‌كداری توندڕه‌و كوژراون، دوای ئه‌وه چه‌كداره‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام ناوچه‌كه‌یان كێوماڵ كردووه و به‌دوای پاشماوه‌ی چه‌كدارانی گرووپه‌كه‌ی نووره‌دین زه‌نگیدا گه‌ڕاوون".
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئه‌و شه‌ڕه بووه‌ته هۆی كۆتاییهێنان به بوونی بزووتنه‌وه‌ی نووره‌دین زه‌نگی له‌و ناوچانه‌دا".
روانگه‌كه له سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه زانیوویه‌تی "گفتوگۆ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنێك بدۆزرێته‌وه تا به‌ره‌و ناوچه‌كانی عه‌فرین بكشێنه‌وه و كۆتایی به شه‌ڕ بێت له كه‌رتی رۆژئاوای حه‌له‌ب".
به‌ڵام چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی نه‌یاری رژێمی سووریا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "چه‌كداره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی نووره‌دین زه‌نگی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه بچنه ریزی "ته‌حریری شام" و به‌ره‌و ناوچه‌كانی عه‌فرین ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه و خۆیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه".