بارسێلۆنا بڕیاریداوه به 2 مه‌رج ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی بێت
یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵیا ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی بارسێلۆنا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ستبه‌رداری ماڵكۆمی به‌رازیلی ببن، له به‌رامبه‌ردا یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دوو داواكاری كردۆته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 6 جه‌نیوه‌ری 2018، ئاشكرای كردووه كڵاودیۆ لۆتیتۆی سه‌رۆكی یانه‌ی لازیۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ماڵكۆم گه‌یشتوونه‌ته بارسێلۆنا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی لازیۆ ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ی خواستن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماڵكۆم بۆ ریزه‌كانی بگوازنه‌وه، به ئامانجی ئه‌وه‌ی یانه‌كه بتوانن بلیتی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو ببڕن كه له ئێستادا یانه‌كه به 32 خاڵ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی گرتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی یانه‌ی لازیۆی داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه به دوو مه‌رج ده‌ستبه‌رداری ماڵكۆم ده‌بین، یه‌كه‌میان به‌شێوه‌ی كۆتایی بیكڕن، نه‌ك خواستن، دووه‌میان: نرخێكی باشیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ماڵكۆمی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هاوینی رابردوو له یانه‌ی بۆردۆی فره‌نسا به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت، له‌گه‌ڵ بارسا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداری 9 یاری كردووه و 2 گۆڵی تۆمار كردووه.