به ڤییدۆ.. هێرشبه‌رێكی هیندی پێش لیۆنێل مێسی كه‌وته‌وه
سونێل شه‌تری كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی هیند له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد و به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به تایلاند هێنا، له‌و یارییه‌دا (شه‌تری) ریكۆردێكی تۆمار كرد و پێش مێسی كه‌وته‌وه.
سونێل شه‌تری ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌ی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی هیند له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر تایلاند دوو گۆڵی تۆمار كرد، به‌م دوو گۆڵه پێش لیۆنێل مێسی كه‌وته‌وه له ڕووی زۆری ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی.
سۆنێل شاتری ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هیند گه‌یانده 67 گۆڵ، له‌وكاته‌ی لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا تا ئێستا 65 گۆڵی بۆ ئارجێنتینا تۆمار كردووه.
له ئێستادا عه‌لی دایی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران یه‌كه‌مین یاریزانه له جیهان توانیویه‌تی زۆرترین گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وڵاته‌كه‌ی تۆمار بكات كه پێكهاتووه له (109) گۆڵ.
له پله‌ی دووه‌می جیهان كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت 85 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان تۆمار كردووه.