بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ناو پایته‌ختدا ناڕه‌زایه‌تی لیده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولڕه‌حیم ئه‌لوه‌یزی، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه هادی عامری، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شاری به‌غدای پایته‌ختدا بڵاوببنه‌وه، دوایین گه‌ڕانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به شه‌قامی موته‌نه‌بی شاره‌كه‌دا چه‌ندین په‌یامی جیاجیای له خۆگرتووه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ده‌ڵێت: "نمایشی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، په‌یامێكی روونه بۆ وڵاتانی دراوسێ و ده‌یانه‌وێت بێڵێن، هه‌ر چه‌نده له سووریا ده‌كشێینه‌وه به‌ڵام لێره ده‌مێنینه‌وه".
هه‌روه‌ها په‌یامی دووه‌می ئه‌و سووڕانه‌وه‌یه به بۆچوونی ئه‌لوه‌یزی ئه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی ناوچه‌كه و كه‌نداو ده‌كات كه فیدیه بده‌نه ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداریان نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی لێ كردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یان قۆستووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان هه‌یانه، به‌تایبه‌تی له رێگه‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی دژی داعش، به‌و رێگایه‌ش هێزه‌كانیان به شاری به‌غدا دا بڵاوكردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق به نه‌نگی ده‌زانێت و داوا له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات هه‌وڵی كۆتاییهێنان به رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی بده‌ن، تا رێگه له هه‌ر كێشه و قه‌یرانێك بگرن كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی عێراق له ململانێكانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دراوسێه‌وه بئاڵێنێ".