به‌رده‌وامی باران بارین داچاندنی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان په‌كده‌خات
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا خه‌ریكه مانگێك به‌سه‌ر واده‌ی ده‌ستپێكردنی داچاندنی گه‌نم تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تائێستا به‌هۆی باران بارین به‌شێكی زۆری جووتیارنی ھەرێمی كوردستان تا ئێستا نه‌یتوانیوه زه‌وییه‌كانیان داچێنن. جووتیارانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌ش و هه‌وا به‌م شیوه‌ی ئێستا بەردەوام بێت، ئه‌وا به‌شێكی زۆری زه‌وییه‌كانیان به‌یار ده‌مێننه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پەیامنێری كوردستان 24 گوندێك له‌شاره‌دێیی داره‌شه‌كرانی سەر بە پارێزگای ھەولێر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه له‌كۆی 2600 دۆنم زه‌وی له‌و گونده‌دا تائێستا هیچ ڕووبه‌رێك له‌و پارچه زه‌ویانه دانه‌چێنراوه.
مام شكوريش كه یه‌كێكه له‌جووتیاره‌كانی گوندی ره‌شوانى سه‌ر به‌و شاره‌دێیه، باس له‌وه‌ده‌كات, "له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی كاری جووتیارێتیدا هیچ ساڵێك وه‌كو ئه‌مسال چاندنی بنه تۆ‌و دوانه‌كه‌وتوه"، هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌رده‌وامی بارانبارین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
دواكه‌تنی چاندنی بنه تۆ‌و ته‌نیا سنوری گوندی ڕه‌شوانی نەگرتووەتەوە, به‌ڵكو به‌هۆی باران بارینی زۆره‌وه له‌هه‌ریمی كوردستان، سێ به‌شی جووتیارانی كوردستان نه‌یاتنوانیوه خاكه‌كه‌یان دابچێنن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له ساڵانی ڕابردوو كێشه‌ی گەورەی جووتیارنی هه‌ریمی كوردستان ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و ڕاده‌ست كردنیان بوو به‌سایلۆكان, به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی ڕێژه‌یه‌كی زۆری باران بارین. به‌شێكی زۆر له‌جووتیارانی كوردستان ناتوانن له‌كاتی خۆیدا زنینه‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌کانیان بكه‌ن.
H.B