ليندسى گراهام: پێویسته ئه‌مه‌ریكا هاوكارانى به‌جێنه‌هێڵێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا سەر بە پارتی كۆماری، كه یه‌كێكه له سیاسه‌تمه‌داره ناوداره‌كانی ئه‌و وڵاته، لیندسی گراهام رایگه‌یاند "هیوادارین رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه توركیا هه‌ست به دڵنیایی خۆی بكات له‌وه‌ی كه ئه‌و چالاكییانه‌ی له سووریا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین ئاسایشی توركیا ناخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و نابێت هاوپه‌يمانه‌كانمان له سووريا به‌جێبهێڵين".
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى ره‌سمى توركيا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، لیندسی گراهام دوای به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران له فراكسیۆنی پارتی كۆماری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی پشتیوانیكردنی يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) دوا و گوتى: یه‌په‌گه هاوكاری ئه‌مه‌ریكای كردووه له شكستهێنان به داعش.
گراهام به پێویستی زانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانه جێ نه‌هێڵێت كه هاوكاری كردوون.
سه‌باره‌ت به نيگه‌رانييه‌كانى توركياش، گراهام گوتى: لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا سەبارەت بە يه‌په‌گه تێدەگه‌م.
هه‌روه‌ها گوتى: "ماوەیەکی درێژە ئەمە دەبینم. تا بڵێی هاوسەنگییەکی هەستیارە. ئێمە نامانەوێت هاوپەیمانەکانمان کە لەوێ شەڕی دوژمنێکی ترسناکی وەک داعش دەکەن، جێبهێڵین، بەڵام لەو کێشەیەش کە تورکیا لەگەڵ چەند پێکهاتەیەکی ناو یەپەگە هەیەتی، تێدەگەم. هیوادارین رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه توركیا هه‌ست به دڵنیایی خۆی بكات له‌وه‌ی كه ئه‌و چالاكییانه‌ی له سووریا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین ئاسایشی توركیا ناخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەوبارەیەوە، رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تورکیا بکەم".
گراهام لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئەمریکا چۆن دەتوانێت متمانە بدات بە تورکیا کە نیگەرانیی ئەمنیی هەیە، ئاماژەی بەوەکرد، قورسە وەڵامی پرسیارێکی لەوشێوەیە بداتەوە.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر