تره‌مپ ره‌تيكرده‌وه‌ سه‌ردانى داڤۆس بكات

به‌ هۆى ملنه‌دانى ديموكراتييه‌كان

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ئابوورى جيهانيى له‌ داڤۆسى سويسرا ناكات.

له‌ تويتێكدا، تره‌مپ نووسيويه‌تى: به‌ هۆى ملنه‌دانى ديموكراتييه‌كان له‌ باره‌ى بايه‌خى گه‌وره‌ى ئاسايشى سنوور، به‌و په‌ڕى رێزه‌وه‌، گه‌شته‌ زۆر گرنگه‌كه‌م بۆ داڤۆس ئه‌نجام ناده‌م.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، ديموكراته‌كان رازى نه‌بوون 5 مليار و 700 مليۆن دۆلار بۆ بنياتنانى ديوارى جياكه‌ره‌وه‌ى سنوورى مه‌كيسيك ته‌رخان بكه‌ن.

رازى نه‌بوونى ديموكراته‌كان بۆ ته‌رخانكردنى بودجه‌ بووه‌ته‌ هۆى په‌كخستنى حكومه‌ت.

له‌ 22ى ديسه‌مبه‌رى رابردووه‌وه‌ كاره‌ حكومييه‌كان په‌كخراون و چاره‌كه‌ مليۆنێك فه‌رمانبه‌رى فيدراڵى مووچه‌يان وه‌رنه‌گرتووه‌، ياخود ناچاركراوون مۆڵه‌ت وه‌ربگرن.

سه‌رچاوه‌: RT

ئ.ر