فازڵ ميرانى: پێويسته لايه‌نه‌كان بۆ به‌شدارى له حكومه‌ت زوو خۆيان يه‌كلا بكه‌نه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
فازڵ ميرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، پارتى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، پێويسته به زووترين كات سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و لايه‌نه‌كان بۆ به‌شدارى حكومه‌ت خۆيان يه‌كلا بكه‌نه‌وه.
فازڵ ميرانى گوتيشى: پێويسته لایەنە سیاسییەکانی ديكه، کە حەزیان هەیە بەشدار بن لە حکوومەتی تازە دەبێت لە کاتێکی کورت‌دا بڕیاری خۆیان بدەن، خۆیان یەکلا بکەنەوە.
داواشيكرد، بەم نزیکانە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە دانوستان بکرێت.
ئه‌م وتانه‌ى فازڵ ميرانى له ميانى ئه‌و ديداره هاتن، كه له‌گه‌ڵ کونسووڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، هاکان کاراچای ئاماژه‌ى پێكردن.
له به‌رامبه‌ردا، هاکان کاراچای کونسووڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر سوپاسی سەرکردایەتی سیاسی پارتی کرد کە دەرگایان واڵایە و بە راشکاوانە و سەردەمیانە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکان و پێشهاتەکان دەکەن و هیوای خواست پارتی سەرکەوتووبێ لە پێکهێنان و دەستبەکاربوونی حکوومەتی تازەی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکوومەت و گەلی کوردستان خواست.
سه‌رچاوه: KDP
ئ.ر