به ڤیدیۆ.. عێراق دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له دووه‌مین یاری خۆی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا به فه‌رمی بلیتی قۆناخی 16ـی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بڕی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، یه‌مه‌ن و عێراق رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، عێراق یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه.
له خوله‌كی 11 موهه‌ند عه‌لی كازم هاوشێوه‌ی یاری رابردوو له‌م یارییه‌ش گۆڵی كرد و تۆڕی یه‌مه‌نی هه‌ژاند، دواتر له خوله‌كی 19 به‌شار ڕه‌سه‌ن بنیان كه له خولی ئێرانی یاری ده‌كات گۆڵی دووه‌می بۆ عێراق تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، عه‌لا عه‌باس له خوله‌كی 91 گۆڵی سێیه‌می عێراقی تۆمار كرد و به فه‌رمی گه‌یشتنه قۆناخی داهاتووی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران به فه‌رمی سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناخی 16 مسۆگه‌ر كردووه و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووش ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.