ده‌نگۆی نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه گه‌رم ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
گفتوگۆی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019ى عێراق به‌رده‌وامه و لایه‌نه كوردییه‌كانیش هه‌وڵی جێگیركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ن. ئەگەر بەغدا 137 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران زیاد بکات، ئەوا حکوومەت دەتوانێت بێ پاشکەوت مووچەی فەرمانبەران بدات. ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانیش دەڵێت: بەغدا مانگانە یەك ترلیۆن دیناریش بنێرێت، دەست لە پرۆژە یاسای چاکسازی هەڵناگرین. هاوكات بەرپرسێکی گۆڕانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بێ پاشکەوت مووچە دابەش بکات.
له‌مباره‌یه‌وه فرسه‌ت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "بۆ رێگریكردن له ئه‌گه‌ره‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، یان هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا بۆ بڕینی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم، پێویسته له‌سه‌ر چاكسازی به‌رده‌وام بین، بۆئه‌وه‌ی چیتر تووشی قه‌یران نه‌بینه‌وه و ده‌بێت ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز درووست بكه‌یت تاوه‌كو له كاتی درووستبوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌مجۆره، بتوانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین".
له‌كاتێكیشدا یەکێک لە تەوەری گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت، هەڵگرتنی پاشکەوتنی مووچە و چاککردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانە، بەگوێره‌ی لێکدانەوەی ئابوری ناسان، کابینەی نۆییەم لە کابینەکانی دیکە جیاوازتر دەبێت. له‌مباره‌شه‌وه كاردۆ محه‌مه‌د، سەرۆکی پێشوتری فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە داهاتەکانی پاشکەوتی مووچە هەڵگرێت و داواش له لایه‌نه كوردستانییه‌كان دەکات، بێ جیاوازی کار بۆ بەدەستهێنانی مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن".
بۆ هەڵگرتنی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 150 ملیار دینارە، تا بتوانێت بە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوتی خۆی لەگەڵ ئەو بودجەیەی لە بەغداوه دێت، مووچە بێ پاشکەوت دابەش بکات.
حکوومەت پێشتر هەڵگرتنی پاشکەوتی مووچەی بەستبووهوه بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازیەوە، له‌كاتێكدا ئێستا ئەو پارەیەی پێوستیەتی بەغدا بە زیادەوە دەینێرێت، به‌ڵام نازانرێت حکوومەت بە ناردنی ئەو پارەیە پاشکەوت هەڵدەگرێت یان چاوەرێی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی دەكات.
H.B