3 پڕۆژه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شای ئوردن كۆده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێكی فه‌رمیی چاوه‌ڕوانكراو گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له شا عه‌بدوڵڵا و عادل عه‌بدولمه‌هدی گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد و، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان به‌غدا و عه‌مان واژوو كراون، جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكاری ئابووری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
هه‌روه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی هێڵی نه‌وتی به‌سره - به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردن، گرنگیدان به رێگای وشكانی نێوان به‌غدا و عه‌مان و كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی هاوبه‌ش له سنووری نێوان عێراق و ئوردن كرایه‌وه.
گۆڕانكارییه ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداری نێوان شای ئوردن و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو.
H.B