هومام تاریق: كاتانیچ ده‌ستنیشانی خاڵه لاوازه‌كانی ئێرانی كردووه
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له پرێس كۆنفرانسێكدا هومام تاریق یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رایگه‌یاند كاتنیچی راهێنه‌ری عێراق ده‌ستنیشانی خاڵه لاوازه‌كانی ئێرانی كردووه.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، له كاتژمێر 7:00ـی ئێواره، ئێران و عێراق رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببه‌نه‌وه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش گه‌یشتنیان بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا شه‌ڕی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ربكه‌وێت له قۆناخی داهاتوو ئه‌ركی ئاسانتر ده‌بێت.
هومام تاریق یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به میدیاكانی گوت: تیپه‌كه‌مان له دۆخێكی باشدایه و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئێران ئاماده‌ن، ئامانجی ئێمه‌ش له یارییه‌كه بردنه‌وه و گه‌یشتن به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌مانه.
هومام گوتیشی: ئه‌م یارییه بۆ ئێمه زۆر چاره‌نووسسازه، گه‌شبینین، چونكه كاتانیچی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ستنیشانی خاڵه لاوازه‌كانی ئێرانی كردووه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ عێراق پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه و به به‌رامبه‌ربوون وه‌ك پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌گاته قۆناخی داهاتوو، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ته‌نیا به بردنه‌وه ده‌توانێت پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه به ئێران چۆل بكات.