په‌رله‌مانی عێراق پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی تاوتوێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لێژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌یی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019ی عێراق تاوتوێ كران، كه په‌یوه‌ندییان به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانه‌وه هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و بڕگانه‌ش تاوتوێ كران، كه په‌یوه‌ندییان به قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و هاوكارییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه هه‌یه.
حه‌لبووسی جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2019 به‌شێوه‌یه‌ك بێت، كه جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت و هیچ بوارێك تێیدا فه‌رامۆش نه‌كرێت.
H.B