ڤاڵڤێردی بۆ یارییه قورسهكهی ئهمشهو بانگهێشتی سهرجهم ئهستێرهكانی كردهوه
ئەمشەو لە پێناوی قەرەبووکردنەوەی دۆڕانەکەی یاریی چوونی، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی ١٦ی جامی شای ئیسپانیا میوانداریی لیڤانتی دەکات.
دوای دۆڕانی بارسێلۆنا لە یاریی چوون بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، ئەمشەو یانە کەتەلۆنییەکە لەپێناوی گەیشتن بە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوە، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی بۆ یارییەکەی ئەمشەو پێچەوانەی هەفتەی رابردوو بانگهێشتی سەرجەم یاریزانە سەرەکییەکانی یانەکەی کردووە.
مێسی و سوارێز و راکیتیچ و پیکێ و تێرشتیگن و بۆسکێتس گەرچی لە یاریی یەکەم بانگهێشت نەکرابوو، بەڵام ئەمشەو لە لیستی یاریزانانی ڤالڤێردی بۆ یارییەکەی ئەمشەو ناونووس کراون، بۆ ئەوەی بارسا لە قۆناخی ١٦ بپەڕێننەوە، کە پێویستە بارسا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یانیش بە جیاوازیی دوو گۆڵ یان زیاتر بباتەوە.
ڤاڵڤێردی راهێنهری بارسێلۆنا لهمبارهیهوه دهڵێت: ئەم یارییە بۆ ئێمە زۆر گرینگه، ئێمە دەمانەوێت بگەینە قۆناخی داهاتوو، بۆیە چاوەڕێی کەشێکی باش و هاندانێکی گەورە دەکەین لە یاریگەی کامپ نوو.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئێمە لەم یارییەدا پێویستمان بە باشترین پێکهاتەیە بۆ ئەوەیە ئەم قۆناخە تێبپەڕێنین، بەڵام ناشبێت لەبیرمان بچێت، رۆژی یەکشەممە یارییەکی بەهێز چاوەڕێمان دەکات، بۆیه ناتوانم بڵێم مێسی لەم یارییە یاریی دەکات یان نا، ناشتوانم پێکهاتەی سەرەکی ئاشکرا بکەم، چونکە هێشتا یەکلام نەکردووەتەوە و پێویستە یاریزانەکان هەڵبسەنگێنم بۆ یارییەکە.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئەگەر لەم زستانە هیچ هێرشبەرێکی دیکەمان نەکڕی، ئەوا بە هەمان یاریزانەکانی ئێستامان و یاریزانە لاوەکانمان لە یارییەکانمان بەردەوام دەبین، هێشتا هیچ شتێک لەبارەی چارەنووسی من لە بارسێلۆنا لە ئاردانییە، پێویست ناکات پەلە بکەین، هەرکاتێک شتێک هەبێت شایەنی باسکردن بێت پێتاة دەڵێم.
له یاری گهڕانهوهی قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا له یاریگهی گامپ نوو له كاتژمێر 11:30ـی ئهمشهو به كاتی ههولێر میوانداریی لیڤانتی دهكات، بارسا له یاری چوون به ئهنجامی 2 گۆڵ بهرامبهر گۆڵێك یارییهكهی دۆڕاند بوو.