له خولی نایابی كوردستان به ئه‌نجامدانی ئه‌م 4 یارییه كۆتایی به قۆناخی یه‌كه‌م دێت
ئێواره‌ی هه‌ینی به ئه‌نجامدانی 4 یاری له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان كۆتایی به یارییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه دێت.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ گازی باكوور
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گازی باكوور ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یاریگه‌ی خۆی كه ئه‌م وه‌رزه 4 بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه تۆمار كردووه.
سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گازی باكوور ته‌واوی یاریزانه پێكراوه‌كانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له پێناو مانه‌وه له پێشه‌نگی خوله‌كه شه‌ری ده‌ستخستنی 3 خاڵی یارییه‌كه ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌ستی عیماد قادری راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی تۆمار كرد، به ته‌واوه‌تی متمانه‌یان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و
له رووی ده‌روونی و جه‌سته‌یه‌وه ساز و ئاماده‌ن.
دهۆك و نه‌ورۆز له یاری لوتكه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی دهۆك هه‌فته‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر گازی باكوور تاڵاوی یه‌كه‌مین شكستی له‌م وه‌رزه چه‌شت، ئه‌مجاره‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆیان به‌ره‌نگاری نه‌ورۆز ده‌بێته‌وه.
هه‌رمان ساڵح راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك له یاری رابردوو نه‌یتوانی شوێنی هارۆن ئه‌حمه‌دی ئه‌ستێره و داینه‌مۆی یانه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه كه یانه‌كه‌ی جێهێشتووه، بۆیه به‌رامبه‌ر گازی باكوور به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه دهۆك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی هارۆن ئه‌حمه‌د، له به‌غداوه ئوسامه محه‌مه‌دی گواستۆته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز به راهێنه‌رایه‌تی خه‌سرۆ گوورن، هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان تیپێكی تۆقێنه‌رن و ئه‌م وه‌رزه بوونه‌ته شێری ده‌ره‌وه و رێوی ماڵه‌وه، به‌وپێیه‌ی له كۆی 6 یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان 4 یارییان بردۆته‌وه و هیچ یارییه‌كیان نه‌دۆڕاندووه و جیا له‌وه‌ش خاوه‌نی هێڵێكی به‌هێزی هێرشبه‌رن كه دیاری عه‌لی له پێشه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و به 8 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه.
تاكه گرفتی خه‌سرۆ گوروونی راهێنه‌ر نه‌ورۆز بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دهۆك له‌ده‌ستدانی هاوژین جه‌ماله كه به‌هۆی 3 كارتی زه‌رده‌وه راگیراوه.
برایه‌تی به راهێنه‌رێكی نوێ رووبه‌ڕووی ئارارات ده‌بێته‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌دا، له هه‌ولێری پایته‌خت برایه‌تی میوانداریی ئارارات ده‌كات، بارودۆخی ئه‌م دوویانه‌یه له‌م وه‌رزه به ته‌واوه‌تی له‌یه‌كتر جیاوازه، ئارارات به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه و شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی به ته‌نیا 7 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت و شه‌ڕی مانه‌وه له خوله‌كه ده‌كات.
برایه‌تی بۆ ئه‌م یارییه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی راده‌ستی فازڵ عه‌باس كردووه، ئه‌م راهێنه‌ره‌ش ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له ئارارات 3 خاڵی یارییه‌كه بكات شرینی ده‌ستبه‌كاربوونی.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی برایه‌تی بۆ ئه‌م یارییه زنجیره‌یه‌ك پێكانی له‌سه‌ریه‌كی یاریزانه‌كانیه‌تی، كه به‌هۆیه‌وه هه‌ریه‌ك له (دیار یاخی، رێبوار نه‌جمه‌دین، هیوا جه‌لال و دیلان سۆران) یاری ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی برایه‌تی دروست كردووه.
ئاكرێ و زاخۆ رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌دا ئاكرێ میوانداری زاخۆ ده‌كات، ئاكرێ له‌م یارییه‌دا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه سیناریۆی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر برایه‌تی، ئه‌مجاره‌یان به‌رامبه‌ر زاخۆ دووباره بكاته‌وه.
ئاكرێ ئه‌م وه‌رزه سه‌ره‌ڕای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ، به‌ڵام خاوه‌نی هێڵێكی به‌هێزی هێرشبه‌رن كه ئامانج ئه‌كره‌م پێشه‌وایه‌تی ده‌كات و گۆڵكاری یانه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام خاڵی لاوازی ئاكرێ له هێڵی دواوه و گۆڵپارێزه‌كه‌یه‌تی كه به ئاسانی گۆڵیان لێ تۆمار ده‌كرێت كه ئه‌م وه‌رزه 26 جار تۆڕه‌كه‌یان هه‌ژێنراوه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه به دۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش به كۆمه‌ڵێك كێشه‌وه سه‌ردانی ئاكرێیان كردووه، به‌وپێیه‌ی زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی موسته‌فا محه‌مه‌دی گۆڵپارێز و چیا نازی هێرشبه‌ر و نێچیرڤان ئیسماعیل بێبه‌ش ده‌بێت كه به هۆی كارتی ره‌نگاوره‌نگه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاكرێ سڕكراون.