په‌يكه‌رێكى "مه‌سيحى له‌خاچدراو" نيگه‌رانى كريستيانه‌كانى ئيسرائيلى لێكه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى شارى حه‌يفا له ئيسرائيل، بڕيارياندا ئه‌و په‌يكه‌ره‌ى مه‌سيحى له‌خاچدراو له مۆزه‌خانه‌ى هونه‌ره‌كانى شاره‌كه لابه‌رن، كه له‌سه‌ر شێوه‌ى سيبموڵى خواردنگه‌كانى ماكدۆناڵدز درووست كرابوو.
بڕياره‌كه دواى ئه‌وه هات، كه كريستيانه‌كانى حه‌يفا خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و ئه‌و په‌يكه‌ره‌يان به سوكايه‌تيكردن و بێ رێزى به مه‌سيح له قه‌ڵه‌مدا.
په‌يكه‌ره‌كه ناونرابوو "ماك مه‌سيح" و له لايه‌ن هونه‌رمه‌ندى فنله‌ندى "يان لينونين" درووستكرابوو.
له‌و مۆزه‌خانه‌يه‌دا، جگه له په‌يكه‌رى "مه‌سيحى له‌خاچدراو"، له‌سه‌ر شێوه‌ى بووكه‌ڵه‌ى "باربى"و "كين" په‌يكه‌رى هه‌ريه‌ك له "مه‌ريه‌مى پاكيزه" و "دامه‌زرێنه‌رى ئاينى بوزى" درووستكراوون.
ئينات كاليچ رۆتيم، به‌رپرسى شاره‌كه، رايگه‌ياند، په‌يكه‌ره‌كه‌ى "مه‌سيحى له‌خاچدراو" ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ گه‌له‌رى "زيتيربۆرگ" له هلسنكى و له‌و باره‌يه‌وه له‌گه‌ڵ پياوانى ئاينى كريستيان گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ناوبراو نيگه‌رانى خۆى له سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵك و روودانى كرده‌وه‌ى توندوتيژى له شاره‌كه ده‌ربڕى له هه‌مبه‌ر ئه‌و په‌يكه‌ره.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر