پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به گۆڵبارانكردن كۆتایی به قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایاب هێنا
پێشمەرگەی هەولێر به گۆڵبارانكردنی یانه‌ی گازی باكوور كۆتایی به یارییه‌كانی گه‌ڕی سێزده‌یه‌م و قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان هێنا.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه یارییه دواخراوه‌كه‌ی له پیرمام ئه‌نجام دا و به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به گازی باكووری میوانی هێنا.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی محه‌مه‌د سامی كه ناسراوه به حه‌مه ئیتۆ شریتی گۆڵه‌كانی بڕی، دواتر گازی باكوور له رێگه‌ی ئومێد جیهاد به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م پێشمه‌رگه فێستیڤاڵی گۆڵكردنی تۆمار كرد، عومه‌ر سه‌دام گۆڵی دووه‌می بۆ تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆ زیاد كرد، پاشان بارز سه‌رتیپ گۆڵكه‌ری پێشمه‌رگه گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش فه‌رهه‌نگ وریا گۆڵی چواره‌می پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری تۆمار كرد و كۆتایی به قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه هێنا.
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ى 26 خاڵ بووه پاڵه‌وانی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان، به 4 خاڵ پێش نزیكترین ركابه‌ری كه‌وت كه یانه‌ی دهۆكه و 22 خاڵی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور به 13 خاڵ له شوێنی خۆی له پله‌ی دوازده‌یه‌م مایه‌وه.