هه‌ولێر و به‌غدا بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئێران له ژێر گوشاری ئه‌مه‌ریكادان
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆی زیاتر به‌سه‌ر ئێران، له ژێر گوشاری ئه‌مه‌ریكادان.
نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران، به وێبسایتی یۆرۆنیوزی راگه‌یاندووه، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ژێر گوشاردایە بۆ چوونە ناو بازنەی گەمارۆ ئابووریەکانی سەر ئێران.
نازم دەباغ گوتیشی: "بەغدا و هەرێمی كوردستان نابێ بڕوایان بە ئەمریکا هەبێت و دەبێ هەڵکەوتەی جوگرافی وڵاتەکەی خۆیان لەگەڵ ئێران‌دا لە بەرچاو بگرن".
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر ئێران رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "رێگە بە ئەمه‌ریکا نادرێت خاکی عێراق بۆ هێرشكردنه سەر ئێران بەکار بهێنێت".
له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك 45همین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن گوشاره‌كانی له‌سه‌ر ئێران چڕتركردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام گه‌مارۆی ده‌خاته سه‌ر، به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی خۆی له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان وڵاتانی 5 + 1 و ئێران راگه‌یاند.
ئ. م