پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ئەمڕۆوە پلەی گەرمی لە ھەرێمی كوردستان روو لە بەرزبوونەوە دەكات.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێ كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، بەرزترین گەرمی لە ھەولێر 12 و نزمترین پلەش 2 پلەی سیلیزی دەبێت.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، سبەی رۆژی سێ شەممە پلەی گەرمی زیاتر بەرزببێتەوە و ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور و لە ھیەندێك كاتدا نیمچە ھەوردەبێت.