ئه‌ردۆغان: رێگه ناده‌ين "ناوچه‌ى ئارام" ببێته "زه‌لكاوێكى نوێ" له دژمان
تورکیا
ئه‌ردۆغان
تيرۆر
داعش
تره‌مپ
ئه‌مه‌ريكا
ئه‌نقه‌ره
ناوچه‌ى ئارام
باكوورى سووريا
منبج
رۆژهه‌ڵاتى فورات
يه‌په‌گه
په‌يه‌ده
هه‌سه‌ده
مه‌سه‌ده
يه‌په‌ژه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، رێگه ناده‌ن ئه‌و "ناوچه ئارامه"ى له ناوچه سنوورييه‌كانى باكوورى سووريا درووست ده‌كرێت، ببێته "زه‌لكاوێكى نوێ" دژى توركيا.
دواى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مه يه‌كه‌م وتاره ئه‌ردۆغان ئاراسته‌ى بكات و تێيدا گوتى: "پێشنیازمان بۆ ناوچەی ئارام ئامانجی ئەوەیە لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیادا بێت و رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانمان دوورخاتەوە".
گوتيشى: "ئەوەی، کە بچووکترین ھێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان، دەبێت باجەکەی زۆر بە قورسی بدات. لەسەر ھەموویانەوە داعش، یەپەگە و پەیەدە ھەموویان، زۆر بە قورسی باجی ئەمە دەدەن، لەبەر ئەوە با ھیچ کەسێک ئێمە بێزار نەکات".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، رۆيته‌رز
ئ.ڕ