سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌ماندا ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ی گشتی عێراق و پێكهاته‌ی ته‌واوی حكوومه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، له به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌لبووسی كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی ئاشكرا كردووه، كه بریتییه له ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق و پێكهاته‌ی ته‌واوی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لێژنه‌ی دارایی له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی بودجه و ئێستا تاوتوێی زیاتر له 130 تێبینی ده‌كرێت و گواستنه‌وه‌ی میلاكاتیش له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا به‌رده‌وامه.
H.B