په‌كه‌كه 4 هاووڵاتی باكووری كوردستانی له ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی رفاند
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" 4 هاووڵاتی خه‌ڵكی باكووری كوردستانیان رفاندووه‌و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 "ئه‌و 4 كه‌سه له كاتی هاتوچوونی ئاسایی كاره‌كانی خۆیاندا له ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێی ناوچه‌ی ئامێدی رفێنراون".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنوور كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، هه‌واڵی رفاندنی ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ی بۆ كوردستان 24 پشتڕاستكرده‌وه و گوتى: "به‌هۆی رفاندنی ئه‌و 4 كه‌سه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڕیاری داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كه‌ی داوه و ماوه‌ی دوو رۆژه هاتووچۆ له‌و ده‌روازه‌یه راگیراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: "توركیا به‌هۆی رفاندنی ئه‌و چوار كه‌سه‌وه نیگه‌رانی خۆی گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسانی كارگێڕیی ناوچه‌ی ئامێدی و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامه".
ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ ده‌روازه‌یه‌كی فه‌رمی سنوورییه و رۆژانه نزیكه‌ی 1000 رێبوار به‌و ده‌روازه‌یه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تێدا ده‌كه‌ن، به داخستنی ده‌روازه‌كه‌ش زیان به‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و باكووری كوردستان و توركیا ده‌كه‌وێت.