لێژنه‌ی دارایی یاسای بودجه‌ی تاوتوێ كرد و جه‌خت له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كرد، كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2019، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی پڕۆژه یاساكه كرا، كه تائێستا به‌ته‌واوه‌تی یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه، هاوكات به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كی دیكه‌ی پڕۆژه‌ی بودجه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی حه‌داد ئاماژه‌ی به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی لێژنه‌ی دارایی له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه كرد، جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی په‌له‌كردن له تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی به شێوه‌یه‌ك كرده‌وه، كه به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری له سه‌رانسه‌ری عێراق له‌به‌رچاو بگرێت و پشكی پارێزگاكانی عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات.
H.B