"كێشه‌ی ستافی راهێنه‌رانی تیپی لاوانی یانه‌ی دهۆك چاره‌سه‌ر كرا"
دوای به‌دواچوونێكی كوردستان24 له باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ستافی راهێنه‌رانی تیپی لاوانی یانه‌ی دهۆك، پارێزگاری دهۆك و سه‌رۆكی یانه‌كه هاتنه سه‌رخه‌ت و به زیادكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه هه‌مان پۆسته‌كانی پێشوویان.
شڤان حاجی کە پێشتر سێ نازناوی خولی لاوانی نایابی کوردستانی لەگەڵ زێرەڤانی بەدەستهێناوە و وەرزی رابردووش لەگەڵ لاوانی دهۆک بۆ چوارەمجار ئەم نازناوەی بەدەستهێنا، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی هاوشانی یاریده‌ده‌ر و راهێنه‌ری گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ی ده‌ستنیان له‌كاركێشایه‌وه.
دواتر شڤان حاجی له رێگه‌ی كوردستان24 گله‌یی و ره‌خنه‌كانی ئاراسته‌ی یانه‌ی دهۆك كرد، دوای 15 خوله‌ك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی قسه‌كانی شڤان حاجی له كوردستان24، راسته‌وخۆ پارێزگاری دهۆك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی هاته سه‌رهێڵ.
دواجار سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆكیش په‌یوه‌ندی به شڤان حاجی ده‌كات و داوای لێده‌كات هاوشانی ستافه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیشی پێدان.
له‌مباره‌یه‌وه شڤان حاجی له لێدوانێكدا تایبه‌ت بۆ كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك چاره‌سه‌ر كراوه و مووچه‌ی خۆی و ستافه‌كه‌ی زیاد كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، شڤان حاجی به مووچه‌ی مانگانه‌ی ملیۆنێك و شه‌سه‌د هه‌زار دینار رازیكراوه له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، مووچه‌ی (رباد خه‌لیل)ـی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ریش كراوه‌ته ملیۆنێك و دوو سه‌د هه‌زار دێنار، بژار عابد راهێنه‌ری گۆڵپارێزیش ملیۆنێك سه‌د هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.