مانگی داهاتوو پڕۆژه یاسای بودجه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ندكرا، بڕیاره مانگی داهاتوو، ئه‌و پڕۆژه یاسایه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
به گوێره‌ی یاسای پەسەندکراوی بودجەی عێراق، دەبێ حکوومەتی عێراق مانگانە 522 ملیار دینار بداتە هەرێمی کوردستان. ئەحمەد سەفار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق بە کوردستان ٢٤ی گوت: حکومەتی عێراق جیا لەو پارەیە دەبێ پشکی هەرێم لە دەرمان و شایستەکانی دیکە بدات.
هاوکات عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری کوردستانیش دەڵێت: بودجە هەرچەندە زۆریش بێت، پێویستی بە ئیدارەدانی گونجاوە، ئه‌و له‌و باوه‌ڕشدایه ٢٠١٩ ساڵێکی باش دەبێت.
هەر لە بارەی پرسی بودجەوە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم پێیانوایە، کە ناکرێت دەستکاری پاشکەوتی مووچه بکرێت، تا ئەوکاتەی بەغدا بڕی راستەقینەی پارەکە دەنێرێت.
H.B