هانده‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ گیانی له‌ده‌ستدا
دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه كوشنده‌كه‌ی (هاوار یووسف) هانده‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوار یووسف هانده‌رێكی وه‌رزشی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی زاخۆ بوو، به سه‌رما و گه‌رما له یاریگه ئاماده ده‌بوو و هانی یانه‌ی زاخۆی ده‌دا.
هاوار ماوه‌ی دوو ساڵ بوو تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو، سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشییه كوشنده‌كه‌ی، به‌ڵام به‌رده‌وام تاهێز له جه‌سته‌ی دا مابوو بۆ پاڵپشتیكردنی یانه‌ی زاخۆ له یاریگه ئاماده ده‌بوو.
هاوار دوای دووساڵ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌هۆی نه‌خۆشییه قورسه‌كه‌ی ماڵئاوایی له ژیان كرد و گیانی له‌ده‌ستدا.