مۆرینهۆ ئه‌م یاریزانه له مان یونایتد دوورده‌خاته‌وه و له ریال مه‌دریدی نزیك ده‌كاته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، مۆرینهۆ شكستی به چوونی یاریزانێك بۆ مانچێسته‌ر یونایتد هێنا و له ریال مه‌دریدی نزیك كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 27 جه‌نیوه‌ری 2019، پێگه‌ی دیفینسیا سنتراڵی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ (ئیدیر میلیتۆ)ـی به‌رگریكاری به‌رازیل گه‌یشتبووه رێككه‌وتن په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دوورخرانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی، ئه‌م یاریزانه‌ی له شه‌یتانه سووره‌كان دووركه‌وته‌وه و له ریال مه‌درید نزیك بۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو له‌گه‌ڵ دوورخرانه‌وه‌ی مۆرینهۆ له راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد راسته‌وخۆ گفتووگۆیه‌كان له باره‌ی چوونی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه ئینگلیزییه‌كه وه‌ستا.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیدیر میلیتۆ بڕیاری مانه‌وه‌ی له پۆرتۆ داوه و چاوه‌ڕوانی خۆزێ مۆرینهۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید وه‌ربگرێت و په‌یوه‌ندی به یانه شایانه‌كه بكات، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه ئه‌م یاریزانه به 50 ملیۆن یۆرۆ رووبكاته یانه مه‌دریدییه‌كه.
میلیتۆی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلییه‌وه روویكرده پۆرتۆی پورتوگالی، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 27 یاری كردووه، 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه.