سه‌رۆك بارزانى و شا عه‌بدوڵڵا كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لە چوارچێوەی سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ شانشینی ئه‌رده‌ن، كە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شای ئه‌رده‌ن ئەنجام درا، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 27ـی 1ـی 2019 شا عەبدوڵڵا پادشای ئه‌رده‌ن لە كۆشكی حوسەینیە لە عەممانی پایتەختی وڵاته‌كه‌ی پێشوازی لە سەرۆك مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوو لە هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە دیدارەكەدا كە ئەمیر فەیسەل بن حوسێن، برای پادشای ئه‌رده‌ن، راوێژكاری شا، سەرۆكی نووسینگەی شاهانە، سەرۆك ئەركانی هاوبەش و بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئه‌و وڵاته ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسی و دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كران.
لە بەشێكی دیكه‌ی ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئه‌رده‌ن و پەیوەندییەكانی هەرێم و ئه‌و وڵاته و عێراق و، جەخت لەسه‌ر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
هاوكاری و هەماهەنگی بۆ سەقامگیری و پێشكەوتن و ئاساییشی ناوچەكە، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕه‌وی تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو دیدارە بوو.
جێگەی ئاماژەپێكردنە، لەو سەردانەی سەرۆك بارزانیدا، ئێوارەخوانێك لە لایەن شای ئه‌رده‌نه‌وه بۆ سەرۆك بارزانی ڕێكخرا.
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "به‌ترا"ـی فه‌رمی ئه‌رده‌ن بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له ميانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌رده‌ن، له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م پادشاى ئه‌رده‌ن كۆبوويه‌وه.
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له كۆشكى حسێنيى، شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م پادشاى شانشينى هاشمى ئه‌رده‌ن پێشوازى له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كردووه، كه ئێستا به سه‌ردانێك له‌و وڵاته‌یه.
به گوێره‌ى ئاژانسه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مير فه‌يسه‌ڵى كوڕى حوسێن ئاماده بووه و هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و رێگه‌ى پێشخستنى زياترى هاوكارى نێوان ئه‌رده‌ن و هه‌رێمى كوردستانيان له بواره جياجياكان تاوتوێكردووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، پادشاى ئه‌رده‌ن جه‌ختى له‌سه‌ر پشتيوانيكردنى وڵاته‌كه‌ى له سه‌قامگيرى و ئاسايشى عێراق و وه‌ستانى ئه‌رده‌ن له پاڵ گه‌لى عێراقى دووپاتكردووه‌ته‌وه له پێناو به‌ديهێنانى ئاينده‌يه‌كى گه‌ش.
جگه له مير فه‌يسه‌ڵ، هه‌ريه‌ك له راوێژكارى پادشا و به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌كه‌ى و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌ش و به‌ڕێوبه‌رى گشتيى هه‌واڵگرى ئه‌رده‌ن ئاماده‌ى ديداره‌كه بوون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سايتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى بڵاويكرده‌وه، كه سه‌رۆك له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و عه‌ممانى پايته‌ختى ئه‌رده‌ن به‌ڕێكه‌وتووه به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه و ديدار له‌گه‌ڵ شاى ئه‌رده‌ن.
سه‌چاوه: به‌ترا