سێ عێراقی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی شپیگل ئۆنلاینی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا سێ كه‌سی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و وڵاته ده‌ستگیركرد، كه عێراقین و به گوێره‌ی ناوه‌كانیش، پێده‌چێت دووانییان كورد بن.
به گوێره‌ی رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه، ئه‌و سێ كه‌سه، ویستوویانه له یارییه ئاگرینه‌كان بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی درووست بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان له كه‌سێكی شاره‌زا كردووه كه له به‌ریتانیا نیشته‌جێیه، له ئه‌نجامدانی كاره‌كه هاوكارییان بكات.
وه‌ك شپیگل باسی ده‌كات، ئه‌و سێ كه‌سه به‌ناوه‌كانی (شاهین ف. ، هێرش س. ، ره‌ئوف س.)، له شاری دیچمارشنی باكووری ویلایه‌تی شلیسڤیگ هۆڵشتاین ده‌ستگیركراون، به‌ڵام ناو و ناسنامه‌ی ته‌واوی سێ كه‌سه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
دانیێلا كیس، گوته‌بێژی پۆلیسی فیدرالی ئه‌ڵمانیا به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنه‌كه كردووه و روونیكرده‌وه، ورده‌كاری زیاتر لای داواكاری گشتی فیدرالییه.
داواكاری گشتی كه راسته‌وخۆ ئه‌و هه‌واڵانه پشتڕاست ناكاته‌وه، به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیانه، به كه‌یسه‌كانی ترۆریشه‌وه.
سه‌رچاوه: چارلۆت ئۆبزێرڤه‌ر
ئ. م