شای ئیسپانیا به یه‌كه‌م ئاڵای رژێمی به‌عسه‌وه گه‌یشته عێراق
K24 - هه‌ولێر:
شا فیلیپی شه‌شه‌م، پادشای ئیسپانیا هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی دیپلۆماسی ده‌كات و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/1/2019 به ئاڵای سه‌رده‌می رژێمی به‌عسه‌وه گه‌یشتووه‌ته عێراق. له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، شا فیلیپ ئاڵایه‌كی به فڕۆكه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵواسیوه كه یه‌كه‌م ئاڵایه حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌كاریهێناوه.
ئه‌و ئاڵایه ره‌نگه‌كانی هاوتای ئاڵای ئێستایه، به‌ڵام سێ ئه‌ستێره له ناوه‌ڕاسته‌كه‌یدایه پێش ئه‌وه‌ی سه‌ددام حسێن، سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق "الله أكبر" بخاته نێوان ئه‌ستێره‌كان. له كاتێكدا ئاڵای ئێستا هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كی پێوه نییه.
پێده‌چێت شا فیلیپ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نێرده‌ی دیپلۆماسی ئیسپانیا ئاگاداریی ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌بن كه به‌سه‌ر ئاڵای عێراقدا هاتووه، له كاتێكدا باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئیسپانیا ئاڵاكه‌ی ئێستای به‌سه‌ره‌وه‌یه.
شای ئیسپانیا به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و فڕۆكه‌كه‌ی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نیشتووه‌ته‌وه‌و هیچ به‌رپرسێكی عێراقی له پێشوازیدا نابینرێت. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات سه‌ردانه‌كه‌ی له ناكاو بووه و هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازی شا نه‌كراوه.